جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی پەرلەمانى عێراق سوپاسى سەرۆکى هەرێمى کوردستان دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ شەممە (یەکى/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نیچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له محسن مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.
بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له دیدارێکدا سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی، پیرۆزبایی له به‌ڕێز مه‌نده‌لاوی کرد بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌ڵبژاردنی به جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی له ئه‌رک و کاره‌کانیدا بۆ خواست."
محسن مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "لای خۆیه‌وه سوپاسی سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی کرد و خۆشحاڵیی به دیداری به‌ڕێزیان ده‌ربڕی."
هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تاوتوێکردنی دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی سیاسیی عێراق و هه‌نگاوه‌کانی داهاتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوو. تیایدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له کاری پێکه‌وه‌یی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کان کرده‌وه له‌پێناو سه‌قامگیری و تێپه‌ڕاندنی ته‌حه‌دییه‌کانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاکانی وڵات و پاراستنی هاووڵاتیان و ڕه‌چاوکردنی ماف و داوا ڕه‌واکانیان."

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment