شانده‌ دیپلۆماسییه‌كان و به‌رپرسانى بیانى یادى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ کوردستانی

سیهام میران – نوچەنێت

لە یادی ٣٣ یەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، چەند بەرپرسێکی عێراقى و ده‌ره‌وه‌ و شاندى دیپلۆماسى وڵاتان یادى كاره‌ساته‌كه‌یان كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 16ى ئادار یادى 33 مین ساڵه‌ى كاره‌ساتى كیمیابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ جگه‌ له‌ سه‌ركرده‌ كورده‌كان چه‌ندان به‌رپرسى عێراقى و شاندى دیپلۆماسى و به‌رپرسى وڵاتان یاده‌كه‌یان كرده‌وه.‌

کۆنسوڵخانه‌ى تورکیا لە شاری هەولێر  یادی ٣٣ ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەی یادی كاره‌ساته‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و له‌ په‌یامێكى هاتووه‌، کوشتنی هەزاران هاووڵاتی مەدەنی لە هێرشی کیمیایی رژێمی بەعسدا بۆسەر شاری هەڵەبجە کە لە ١٦ی ئاداری ١٩٨٨ ئەنجامدرا، وەک پەڵەیەکی رەش لە مێژوودا یاددەکرێتەوە".

هاوكات به‌ هه‌مان بۆنه‌ کونسوڵخانه‌ى گشتی ئەڵمانیا لە هەولێر لە تویتێکدا دەڵێت: " لە بەرواری ١٧ی ئازاری ١٩٨٨ لە هێرشێکی درندانەدا بە چەکی کیمیایی لە لایان رژێمی بەعس لە دژی دانیشتووانی کورد لە هەڵەبجە، ژمارەیەکی زۆر لە منداڵ و ژن و پیاو کوژران و برینداربوون. قوربانیەکان لەبیر ناکەین و بە توندی ئیدانەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی  دەکەین."

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران سەبارەت بەم یادەی کیمیابارانی هەڵەبجە له‌ تویتێكدا هه‌وڵ ده‌دات رۆژئاوا تۆمه‌تبار بكات و دەڵێت: "کیمیارانکردنی ئەو شارە و کوشتنی 5000 کەس،هێرشێکی بێشەرمانەبوو بۆ سەر خەڵکی مەدەنى، ئەو رۆژئاواییانەی کە چەکی کیمیاییان بە سەدام حوسێن فرۆشتووە، نایانەوێت یادی هەڵەبجە بکەنەوە". 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین