سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: پارتى و یەکێتى پێویستیان یە ڕێککەوتنێکى نوێ هەیە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمى پێنجەمین ساڵیادى کۆچى دواییکردنى مام جەلال تاڵەبانى لە هەولێر ڕایگەیاند، "هەستمان بەو بۆشاییە کردووە کە مام جەلال جێیهێشتووە."

ئەمڕۆ دووشەممە (سێى/تشرینى یەکەم/2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە رێوڕەسمى پێنجەمین ساڵیادى کۆچى دواییکردنى مام جەلال تاڵەبانى وتارێکى پێشکەشکرد و تێیدا ڕایگەیاند، "مام جەلال بۆ من یادگارییەکى گرنگیى ئاشتى و پێکەوەژیان بوو."

سەبارەت بە یەکڕێزى و تەبایى نێوان لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى لە بەشێکى وتارەکەیدا گووتى، "یەکڕێزیمان بەهێزمانە."

داواشى لەلایەن کوردستانى و عێراقییەکان کرد ڕێکبکەون و دەست بە گفتوگۆکان بکەنەوە لەسەر مێزى دانوستاندن و گووتیشى، "خەڵکى عێراق لەو بارودۆخە بێزار بووە."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان گووتیشى، "پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان پێویستیان یە ڕێککەوتنێکى نوێ هەیە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین