نامەیەک لە سەرۆک وەزیرانى بەریتانیاوە بۆ سەرۆکى هەرێمى کوردستان کوردستانی

نوچەنێت:

لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، "شانشینى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازادیى ڕاده‌بڕین و په‌روه‌رده‌ و ئه‌وله‌وییه‌تى هاوبه‌شى‌ وه‌ك پرسه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى هه‌یه‌."

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەقى نامەیەکى لیز تره‌س، سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئاشکرا دەکات.

سەبارەت بە ناوەڕۆکى نامەکە، بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، "له‌ نامه‌كه‌یدا خاتوو تره‌س سوپاسی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ده‌كات بۆ به‌شداریى به‌ڕێزیان له‌ ڕێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشینى یه‌كگرتوو، هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به‌ دووباره‌ دیدارى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ له‌نده‌ن، نیشان ده‌دات."

هاوكات سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا له‌ نامه‌كه‌یدا بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "پێزانینى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌یوه‌ندیى به‌هێزى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ربڕیوه‌. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌ كه‌ شانشینى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌هاى هاوبه‌شى وه‌ك ئازادیى ڕاده‌بڕین و په‌روه‌رده‌ و ئه‌وله‌وییه‌تى هاوبه‌شى‌ وه‌ك پرسه‌ ئه‌منییه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرى هه‌یه‌، جه‌ختیشى كردووته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ له‌ كارى پێكه‌وه‌یى به‌رده‌وام ده‌بن."

لیز تره‌س لە بەشێکى ترى نامەکەیدا "هیواى خواستووه‌ له‌ ئه‌ركى تازه‌یدا باشتر له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان كار بكه‌ن و دۆستایه‌تى و په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ردوولا فراوانتر ببن."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین