بە درۆن ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە دەکرێتە ئامانج کوردستانی

نوچەنێت:

لە سنوورى قەزاى ماوەتى شارباژێڕ، بە درۆن ئۆتۆمبێلێکى پارتى کرێکارانى کوردستان بۆردوومان دەکات، بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان بریندار هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە (چوارى/تشرینى یەکەم/2022) شاهۆ عوسمان، قایمقامی قەزای چوارتا راگەیاند، کەمێک پێش ئێستا لەسەر پردی شێخەڵ مارێنی نزیک ناحیەی زەلان لە قەزای ماوەتی شارباژێر، بە درۆن ئۆتۆمبێلێکى پەکەکە دەکاتە و چەند کەسێک بریندار بوونە.

شاهۆ عوسمان بۆ رووداو زیاتر روونیکردەوە و دەڵێت، بۆردومانە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتۆتەوە، بەڵام بە هۆى مەترسى دووبارە بۆردوومانکردنەوە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە بریندارەکان بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەم بۆردومانە لە کاتێکدایە، بەیانى ئەمڕۆ لە گەڕەکى بەختیارى پارێزگاى سلێمانى تەقە لە ژنێک کرا و دەستبەجێ گیانى لەدەستدا، بەناوى   (ناگەهان ئاكارسەل) بەپێى زانیارییەکان ناوبراو چالاکوان بووە لە رێکخراوەکانی نزیک لە پەکەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین