لە هەریر دایک و کوڕێک دەکوژرێن کوردستانی

نوچەنێت:

لە هەریرى بە هۆى شەڕە تەقەیەکى زۆر لە نێوان دوو بنەماڵە، بەو هۆیەوە کوژراو و بریندارى لێدەکەوێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى/تشرینى یەکەم/2022) محەممەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی شەقڵاوە، سەبارەت بە شەڕەکە بە رووداوی راگەیاندوووە، بەهۆی شەڕەتەقە لە نێوان دوو بنەماڵە دوو کەس کوژراون  و برینداریش هەیە.

بەپێى زانیارییە سەرەتاییەکان، تاوەکو ئێستا شەڕەکە کۆنترۆڵ نەکراون، هێزە ئەمنییەکانى هەریر سەرقاڵى وەستاندنى شەڕەکەن.

سەبارەت بە هۆکارى دروستبوونى ئەو کێشەیە، سەرچاوەیەک بە کوردستان24ـ ی راگەیاندووە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە لەنێوان دوو بنەماڵەی ناحیەی هەریر شەڕە تەقە دروستبوو، بەوهۆیەوە دایک و کوڕێك کوژران، هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە برینداربوونە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین