وەزارەتى کارەبا: کاتژمێرەکانى پێدانى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى کارەباى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پێدانى کارەباى نیشتیمانى کەمدەبێتەوە، ئەمەیش بە هۆى کەمبوونەوەى (1250) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى/تشرینى یەکەم/2022) وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە پڕۆسەی چاکسازی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە (2022/10/7) تا (2022/10/9) لە کێڵگەی کۆرمۆر جێبەجێ دەکرێت."

وەزارەتى کارەت زیاتر ڕوونیدەکاتەوە، "بەهۆیەوە هەناردەی گازی سروشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا بە بڕی (230) ملیۆن پێ سێجا کەم دەبێتەوە و لە ئەنجامدا (1250) مێگاوات بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەبێتەوە."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەزارەتی كارەبا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی کۆمپانیای دانەغاز بۆ باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی چاکسازی و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر کەمبوونەوەی کاتەکانی پێدانی کارەبا لەسەر هێڵ دەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین