ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێم: هاوكار عه‌بدوڵا به‌ هۆى ناكۆكى ئه‌ركه‌كه‌ى گواستبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان ته‌قینه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى هه‌ولێر به‌ كرده‌وه‌ى تیرۆریستى ناو ده‌بات و ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى كه‌ له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌، به‌ هۆى كێشه‌كانى ناو ده‌زگاى زانیارى ئه‌ركه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر گواستووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى حه‌وتى تشرینى یه‌كه‌م/ 2022 له‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك به‌ هۆى بۆمبى چێنراو ئه‌فسه‌رێك ئاژانسى پاراستن به‌ ناوى هاوكارى عه‌بدوڵا ره‌سوڵ گیانى له‌ده‌ست دا. ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ راگه‌یێندراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێدا هاتووه‌، "ئەمڕۆ هەینی 7ی تشرینی یەکەمی 2022، کاتژمێر 12:20ی پاشنیوەڕۆ، لە گەڕەکی سەربەستیی شاری هەولێر لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا ئەفسەرێکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاریی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە ناوی هاوکار عەبدوڵڵا ڕەسووڵ، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناکۆکی و ململانێیەکانی ناو دەزگای زانیاری ئەرکەکەی خۆی گواستبوویەوە بۆ شاری هەولێر، لە ڕێگەی دوو بۆمبی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کرایە ئامانج و بەداخەوە شەهید بوو، هاوکات چوار سەرنشین کە لە هاوسەرەکەی و دوو منداڵی و خوشکێکی پێک هاتبوون، بریندار بوون".

ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان وێراى ئه‌وه‌ى سه‌ركۆنه‌ى كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ ده‌كات و به‌ "ترسنۆكانه‌" ناوى ده‌بات، ده‌شڵێ، " لێکۆڵینەوەکانیان لەو بارەوە دەست پێ کردووە و بکەرانی ئەم کردەوە تیرۆریستییە بە سزای یاسایی خۆیان دەگەن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین