تەمەنى پەرلەمانى کوردستان درێژکرایەوە کوردستانی

نوچەنێت:

پەرلەمانى کوردستان، لە دانیشتنى ئەمڕۆى بە زۆرینەى دەنگى پەرلەمانتاران تەمەنى خولى پێنجەمى پەرلەمانى درێژکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى/تشرینى یەکەم/2022) پەرلەمانى کوردستان کۆبووەوە، کە یەکێک لە تەوەرەکان دەنگدان بوو لەسەر بەردەوامبوونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بە دەنگى بەڵێى (80) ئەندام پەرلەمان، تەمەنى پەرلەمان درێژکرایەوە.

بەگوێرەی ئەو پێشنیازەیاساى ئەمڕۆ خرایە دەنگدا، خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ زیاتر لە ساڵێک بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە کاردانەوەکانى درێژکردنەوەى ماوەى یاسایی پەرلەمانى کوردستان، شایان کاکە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستن لە فراکسیۆنی گۆڕان لە یاداشتانەمەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە فراکسیۆنی گۆڕان راگەیاند، هەروەها هەر یەک لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەری کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کرد.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین