سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا لە عێراق كۆبووه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارێکدا لەگەڵ باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق جەختیان لە "گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دۆست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێك كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارییه‌كانى هاووڵاتیانى عێراق بێت."

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ مارتین یێگه‌ر باڵیۆزى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و شاندێكى یاوه‌رى،‌ "دوایین پێشهاته‌ سیاسییه‌كان و ساڵێك به‌سه‌ر تێپه‌ڕینى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ده‌ى ئۆكتۆبه‌رى پار و هه‌وڵه‌كان بۆ ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سیاسى و پێكهێنانى حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق" تاوێکرد.

بەپێى ڕاگەیێندراوێک، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى  پیرۆزباییى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ كونسوڵى گشتیى نوێى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد هەروەها "بۆ پشتگیرى و یارمه‌تیدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ شه‌ڕى دژى تیرۆردا و بۆ درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سوپاسى ئه‌ڵمانیاى كرد."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و باڵیۆز ئەڵمانیا لە عێراق، "جه‌ختیان له‌ برده‌وه‌دان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌ڵمانیا و گرنگیى به‌رده‌وامیى پشتگیریى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و وڵاتانى دۆست بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هاتنه‌كایه‌ى حكوومه‌تێك كرده‌وه‌ كه‌ خزمه‌تگوزار و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى داواكارییه‌كانى هاووڵاتیانى عێراق بێت. هه‌روه‌ها دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و هه‌نگاوه‌كانى داهاتوویان تاوتوێ كرد."

لە ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ئەوەش هاتووە، "په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وەرێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین