کەسێک بە سەرخۆشى ئامبۆڵانسێکی تەندروستیى هەولێر دەڕفێنێت رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى فریاکەوتنی هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسەى بە سەرخۆشى ئامبۆڵانسێکی فەرمانگەى تەندروستى هەولێرى ڕفاندبوو دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە (10/تشرینى یەکەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کەوا لە فەرمانگەی تەندروستی (کۆنتڕۆڵی 122) شوفێرێک کە پێشتر کارمەند بووە بەناوی (و. ا. ص) ئامبۆڵانسێکی بردووە و هەڵاتووە."

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى پۆلیسى هەولێر، دواى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون، "توانییان لە شەقامی (100 مەتری) نزیک نەخۆشخانەی ڕزگاری دەست بەسەر ئامبۆڵانسەکەدا بگرن و شوفێرەکەشی دەستگیر بکەن."

هاوكات ئەوەش لە ڕاگەیێندراوەکەادا هاتووە، "تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، کە بڕێکی زۆر لە ماددە کحولییەکانی بەکارهێنابوو، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان، ڕادەستی بنکەی پۆلیسی سەروەران کرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین