سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لەبنەماڵەى ئەو (8) کەسە دەکات کە بەرووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا کوردستانی
شاندێکى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، بە نوێنەرانى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەشدارى لە پرسەى ئەو بنەماڵەیە دەکەن، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی ئەلقوش ھەشت ئەندامی خانه‌واده‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و سێی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

ئەمڕۆ سێشەممە (11/تشرینى یەکەم/2022) بە نوێنەرایەتی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، د. جەعفەر ئیبراھیم سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکارانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەشداری لە پرسەی خانەوادەی ئاشوتی لە ھۆڵی فنحاس لە کەنیسەی مارگورگیسی شەھید لە گوندی سێجێی سەر بە پارێزگای دھۆک کرد.

ڕۆژى هەشتى تشرینى یەکەم، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆ لەسەر رێگەی ئەلقوش ھەشت ئەندامی خانه‌واده‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا و سێی دیکەش بە سەختی بریندار بوون.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، د. جەعفەر ئیبراھیم "ھاوخەمی و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی به‌ خانه‌واده‌ی ئاشوتی ڕاگەیاند و ھیوای زوو چاکبونەوەی بۆ برینداران خواست. له‌ به‌رامبه‌ردا خانه‌واده‌ی ئاشووتی سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ هاوخه‌می و پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیی سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین