پەیامێکى سەرەخۆشى لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر کوردستانی

نوچەنێت:

بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ لەسەر شەقامى (60) مەترى هەولێر، پێنج هاووڵاتىبوونە قوربانى و دووى دیکەش برینداربوون. سەرۆک مەسعود بارزانى بەو بۆنەیەوە پەیامێکى سەرەخۆشى ئاراستەى هەردوو بنەماڵەکە دەکات.

ئەمڕۆ هەینى (14/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆك بارزانی پەیامی سەرەخۆشیی ئاراستەى خانەوادەی قوربانیانی ڕووداوەكەی هەولێر کرد و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."

 

دەقى پەیامى سەرەخۆشى سەرۆک مەسعود بارزانى:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە داخێكی زۆرەوە سەر لەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە ئەنجامی ڕووداوێكی دڵتەزێنی هاتووچۆ لە یەكێك لە شەقامەكانی هەولێر پێنج كەس بوونە قوربانی كە چواریان منداڵ بوون و دوو كەسی تریش بریندار بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و خزم و كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.

لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی قوربانیان بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات.
انا للە و انا الیه راجعون

مسعود بارزانی

14ی تشرینی یەكەمی 2022

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین