سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لەو بنەماڵەیە دەکات کەچوار کەسیان بەرووداوى هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە تەلەفۆن سەرەخۆشى لە باوک و مامى ئەو چوار منداڵە دەکات، کە بەرەبەیانى دوێنێ لە هەولێر بە هۆى رووداوێکى هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.

شەوى ڕابردوو (15/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە ڕێگەى پەیوەندیى تەلەفۆنى لەگەڵ شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر شێخ ئەحمەد گفتوگۆى کردو هاوخەمى و سەرەخۆشى خۆى بە ببنەماڵەکەى ڕاگەیاندن.

هاوکات سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوسۆزى له‌گه‌ڵیان و دڵنه‌وایى و دڵدانه‌وه‌یان، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبووان به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان ببه‌خشێت.

بەرەبەیانى ڕۆژى هەینى (14-10-2022) لەسەر شەقامى (60) رووداوێکى هاتووچۆى سەخت ڕوویدا، بەو هۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسى تریش بریندار بوون.

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین