جێگرى کونسوڵى ئەمەریکا لە هەولێر: کارەساتى دڵتەزینى وەک هەڵەبجە دووبارە نابێتەوە کوردستانی

نوچەنێت:

کونسوڵخانە ئەمەریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتی فیسبوک ڕاگەیاند، بەبۆنەى بەڕێوەچوونى رێوڕەسمى یادی کیمیابارانکردنى هەڵەبجە، کەیتی کایزەر جێگری کونسوڵی گشتی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سەردانى ئەو پارێزگاى هەڵەبجەى کرد و بەشدارى لەیادکردنەوەى کیمیابارانى هەڵەبجە کرد.

لە کاتێکدا (33) ساڵ  بەسەر کیمیابارانکردنى شارى هەڵەبجە تێدەپەڕێ، هەموو ساڵێکیش ڕێوڕەسمێکى تایبەت بەم کارەساتە رێکخدەرێت، کە تێدا بەرپرسانى حکوومى و دیپلۆمات و نوێنەرانى کونسلخانە بیانییەکان بەشداردەبن، کەیتى کایزەر جێگیرى کونسوڵى ئەمەریکا لە هەولێر، بەشداریکرد لە یادکرنەوەی قوربانیانی هێرشە کیمیاوییەکانی ساڵی (1988) بە دانانی تاجەگوڵینەی ڕێز لەسەر مەزاری شەهیدان لە هەڵەبجە.

هەروەها جێگری کونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەولێر گووتیشى، "پێکەوە پابەندین بە دڵنیاییدان لەوەی کە کارەساتی دڵتەزێنی وەک ئەوەی لێرە ڕوویدا هەرگیز دووبارە نابێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین