ڕێککەوتنى پێشوەختەى پارتى و یەکێتى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار ئاشکرا دەکرێ کوردستانی

نوچەنێت:

د. چنار سەعد، ئەندامى سەرکرایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان، لەبارەى ڕێککەوتنى نێوان پارتى و یەکێتى بۆ دیاریکردنى کاندیدى سەرۆک کۆمارى عێراق ئاشکراى دەکات، لێکتێشگەیشتن و ڕێککەوتن لە نێوان هەردوولادا هەبووە.

ئەمڕۆ شەممە (15/تشرینى یەکەم/2022) د. چنار سەعد عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند، لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارى عێراق ڕێککەوتن لەنێوان یەکێتی و پارتیدا هەبووە، ئەمەیش نیشانەی بەهێزیی هەردوو حیزبە.

ئەو ئەندامەى سەرکردایەتیى پارتى دیموکراتى کوردستان زیاتر روونیدەکاتەوە و دەڵێت، ڕێککەوتنى پارتى و یەکێتى وایکرد، یەکێتى دوو کاندیدى هەبێ بۆ پۆستى سەرۆک.

سەبارەت بە لێدوانەکانى بافڵ تاڵەبانى دژ بە پارتى، لە هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى عێراق د. چنار سەعد گووتیشى، کاریگەری خراپى لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حیزب، بەڵام گرنگە ئەوەی روویدا لە دوێنێدا بەجێبهێڵرێت و کاریگەری لەسەر یەکڕیزیی کورد لە بەغدا نەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین