هونەرمەند عەزیز وەیسی دەستگیرکرا رەنگاورەنگ

نوچەنێت:

هێزە ئەمنییەکانى کرماشان، هونەرمەندى ناسراوى ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەستگیر دەکەن. کوڕى ئەو هونەرمەندە لە بارەى دەستگیرکردنى باوکى دەڵێت، تاوەکو ئێستا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانى کرماشان دەستبەسەرە.

ئەمڕۆ شەممە (15/تشرینى یەکەم/2022) سەهەند کوڕى عەزیز وەیسى لە تۆمارێکى ڤیدیۆییدا ڕاگەیاند، باوکى لەلایەن دادگاى کرمانشان بانگکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا  لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کرماشان باوکى دەستبەسەر کراوە ئازاد نەکراوە.

سەبارەت بە هۆکارى دەستگیرکردنى هونەرمەند عەزیز وەیسى، بەپێى زانیارییەکان، دواى ئەوە دێت، چەند ڕۆژێک لەومەوبەر ناوبراو گۆرانییەکى نوێى بڵاوکردۆتەوە، وه‌ك پشتگیری بۆ خۆپیشاندانه‌كانی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان.

دواى کوشتنى ژینا ئەمینى لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى ئێرانەوە، ناڕەزایی و خۆپیشاندانێکى سەرتاسەرى ئێرانى گرتەوە، کە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و بەو هۆیەوە سەدان کەس برینداربوونە و کوژراون

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین