فراکسیۆنى یەکێتى لەسەر گرژییەکەى دوێنێى نێو پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ چوار شەممە، فراکسیۆنى یەکێتى لە پەرلەمانى کوردستان لەبارەى گرژییەکانى دوێنێى ناو پەرلەمانى کوردستان ڕاگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەرگیز ئەندامانی فراکسیۆنی سەوز نە پەلاماری پەرلەمانتارەكەیان داوە و نە هێرشیاركردووەتە سەری.

فراکسیۆنى یەکێتى لە ڕاگەیاندراوەکەییدا ئەوەى ڕوونکردۆتەوە، شیرین ئەمین پەرلەمانتارى فراكسیۆنی گۆڕان، پەلاماری رەمزی گەورەی گەلەکەمان سەرۆک مام جەلال سیمبوولی ئازادی و شۆڕشىداوە. 

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوێنێ لە ناو هۆڵى پەرلەمانى کوردستان گرژى لە نێوان شیرین ئەندامى فراکسیۆنى گۆڕان و فراکسیۆنى یەکێتى دروست بوو.

 لەبارەى هۆکارى گرژییەکە ئەندام پەرلەمانەکەى گۆڕان دەڵێت، دواى ئەوەى گوتم پاڵەوانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ساڵی 2007 لەسەر دەستی ئاسایشی گشتیی یەکێتی ئازادکراوە، رۆژنامەکەم بەرزکردەوە، کە فڕۆکەوانەکە خۆی لە رۆژنامەی رۆژنامەدا دەڵێت: (من رام نەکردووە و بە فەرمانی تاڵەبانی ئازادکراوم)، لەلایەن فراکسیۆنی یەکێتییەوە بە دەبەی ئاو و پەلامار درام.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین