لە رووداوێکى هاتووچۆدا لە هەولێر شەش کەس بوونە قوربانى کوردستانی

نوچەنێت:

فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، بە بەهۆى رووداوێکى هاتووچۆ، "پێنج کەس بریندار بوون و کەسێکیش گیانى لەدەستدا."

ئەمڕۆ شەممە (22/تشرینى یەکەم/2022) فازڵ حاجى، وتەبێژى بەڕێوبەرایەتیى هاتووچۆى هەولێر، "کاتژمێر(11:30) خولەکی شەوی ڕابردوو، لەسەر ڕێگای سەرەکی (هەولێر کەرکوک) لەنزیک گوندی تەتەراوە، کیایەکی تایبەت کە بەرەو هەولێر دەهات و سەرجەم ئەندامانی یەک خێزانی تێدابوو کە شەش کەس بوون، بەهۆی خۆکێشانی بە بەرازێکی کێوی کەلەناکاو لەشەقام پەڕیەوە کۆنترۆلی لەدەستداو لەدواییش وەرگەڕا."

وتەبێژى هاتووچۆى هەولێر لەبارەى رووداوەکە دەشڵێت، "بەداخەوە لەدەرەنجامی ڕوداوەکە کەسێک گیانی لەدەستدا وپێنج کەسی تریش زامداربوون."

فازڵ حاجى لە پێناو دووبارەنەبوونەوەى ئەم جۆرە رووداوانە داوایەک لە شۆفێران دەکات و دەڵێت، "تکایە لەشەودا ئاگاداری پەڕینەوەی لەناکاوی ئاژەڵە کێوییەکان بن."

 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین