گردبوونەوەى قوتابیانى پۆلى (12)ى پارێزگاى سلێمانى بەردەوامە کوردستانی

نوچەنێت:

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک، بەشێک لە قوتابیانى پۆلى (12)ى پارێزگاى سلێمانى خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى سلێمانى کۆبوونەوە، کەمکردنەوەى پرۆگرامى وانەکانى پۆلى (12) یەکێکە لە داوا سەرەکییەکانى قوتابیانى ناڕازیی.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر بریکارى وەزیرى پەروەردەى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، وەزارەتى پەروەردە پلانى هەیە ڤایرۆسى کۆرۆنا کاریگەرى نەبێت لەسەر دەوامى قوتابیانى پۆلى (12)، بۆ ئەوەى پرۆگرامى وانەکانیان تەواو بکەن.

بە وتەى یەکێک لە قوتابیانەى ناو خۆپیشانداکە، جگە لە کورتکردنەوەى ئەو وانانەى داخیل کراون بۆ تاقیکردنەوەکان، داوا دەکەن ماوەى ناردنەوەیان بۆ ماڵەوە تا بۆ تاقیکردنەوەکان، ماوەکەى زیاتر درێژ بکرێتەوە، هەروەها ئەم قوتابیە گوتیشى، لە ئێستا وانەکان زۆر بەخێرایى دەخوێندرێت لە قوتابخانەکان، ئەمەیش کاریگەرى لەسەر ئەنجامى پرۆسەى تاقیکردنەوەکانیان دەبێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین