هێزێکى ئەمنى دەچنە سەر ماڵى بەرپرسى پێشووى دەزگاى زانیارى کوردستانی

نوچەنێت:

هێزێکى سەربازیى کە تاوەکو ئێستا نازانرێت سەر بە چە یەکێکى ئەمنین، دەچێتە سەر ماڵى ئەژى ئەمین، دەرگا و پەنجەرەى خانووەکەش شکێندراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (25/تشرینى یەکەم/2022) بەپێى زانیارییەکانى ماڵپەڕى رووداو، هێزێکى ئەمنى، چۆتە سەرماڵى ئەژى ئەمین لە قەیوان ستی لە گەڕەکی راپەڕین، هاوکات دەست بەسەر چەندین ماڵ و موڵکى ترى دا گیراوە.

بەپێى زانیارییەکان ئەو هێزەى چۆتە سەر ماڵى ئەژى ئەمین، دەرگا و پەنجەرەى خانووەکەى شکاندووە، هێزەکەش لەوێ جێگیرکراون و تاوەکو ئێستا ماڵەکەیان چۆڵ نەکردووە.

ئەو خانووەى ئەژى ئەمین کە دەکەوێتە بەرامبەر ماڵى دایکى، بە وتەى کەسە نزیکەکانى زیاتر لە شەش مانگ دەبێت چۆڵى کردووە.

 جێگەى ئاماژەپێدانە، ڕۆژى (23)ـى تشرینى یەکەم، بەپێى نوسراوێکى یەکێتى، کە واژۆى بافڵ تاڵەبانى لەسەرە، ئەژى ئەمین ریزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دورخرایەوە.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین