سەرۆک نێچیرڤان بارزانى سەرەخۆشى لە گەلى کۆریاى باشوور دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە پەیامێکدا سەرەخۆشى لە گەل و حکومەتى کۆریاى باشوور دەکات و دەڵێت، هزر و بیر و نزاکانم لای خێزان و هاوڕێی قوربانییانە.

ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە (29/تشرینى یەکەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان، سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە هۆى گیان لەدەستدانى سەدان هاووڵاتى کۆرى لە ئاهەنگێکدا بە بۆنەى هاڵۆویندا لە سیئۆلی پایتەختی ئەو وڵاتە، سەرەخۆشى لە حکومەتى کۆریاى باشوورى دەکات.

نێچیرڤان بارزانى لە تویتێکدا دەڵێت، بەناوی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە، لە دڵەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خەڵک و حکومەتی کۆریای باشوور دەکەم لەهەمبەر لەدەستدانی تراژیدیی دەیان کەس لە ئاهەنگەکانی هاڵۆوین لە سیئۆل.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى ترى تویتەیکدا نووسیویەتى، هزر و بیر و نزاکانم لای خێزان و هاوڕێی قوربانییانە.

ئەمڕۆ (29-10-2022) بە هۆى قەرەباڵغى لە ئاهەنگێکى هالۆوین، لە سیئۆلى پایتەختى کۆرباى باشوور (150) کەس گیانیان لەدەستدا و زیار لە (140) کەسى تر گیانیان لەدەستدا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین