ئافرەتێک لە هەولێر مێردەکەى دەکوژێ و دواتر دەیسووتێنێ کوردستانی

نوچەنێت:

هۆگر عەزبز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایگەیاند، "ئافرەتێکیان دەستگیرکردووە، دواى کوشتنى پیاوەى بە چەکۆش، لە گەرماوى ماڵەکەى سووتاندوویەتى."

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووى/تشرینى دووەم/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ڕاگەیاند، "پیاوێک بە ناوى ئەحمەد جەوادە تەمەن (43) ساڵان، لە گەڕەکى هەڤاڵان لەلایەن هاوسەرەکەییەوە بە ناوى (د. غ. م) تەمەن (29) ساڵ کوژراوە، دواتر نەوتى پێداکردوەوە و لە گەرماوى ماڵەکەیاندا سووتاندویەتى."

وتەێژى پۆلیسى هەولێر سەبارەت بە هۆکارى کوشتن و سوتاندنى ئەو پیاوە، لەسەر زارى خێزانەکەى بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەیاند، "بە هۆى کێشەى خێزانى بووە، "

هاوکات دەشڵێت، "پیاوەکە فەرمانبەرى وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستانە و دواى هەشت کاتژمێر لێکۆڵینەوە توانیویانە توانیویانە بگەنە ئەو دەرئەنجامەی کە ژنەکە پیاوەکەی خۆی سووتاندووە."

 ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، دوێنێ لە کەرکووک ئافرەتێک خۆى سووتاند، بە وتەى کەسوکارى ئەو ئافرەت، لەلایەن خەسوویەکەوە سوتێندراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەمە پێشتڕانەکراوەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین