سەرۆک نێچیرڤان بارزانى: نابێ زۆنى زەرد و سەوز هەبێت کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دیدارى مێرى ڕایدەگەیێنێت، "پێکهێنانى حکوومەتى نوێى عێراق هەنگاوێکى گرنگ بۆ عێراق، وە ئێمە دەمانەوێ هاوکارى حکوومەتى عێراق بکەین."

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووى/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە دووەم ڕۆژى دیدارى مێرى لە پانێڵى (عێراقێک كە بۆ هەمووان كار بكات) وتارێکى پێشکەشکرد.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە بەشێکى قسەکانیدا گووتى، "پەرتەوازەیى زیانى زۆرى لە کورد داو لە عێراق."

سەبارەت بە دۆخى سیاسى و ئاسایشى عێراق، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەکرد، "ئەگەر عێراق سەقامگیر بێت، هەرێمى کوردستانیش سەقامگیر بێت، وە خەمى ئێمە خەمى هەموو عێراق."

سەبارەت بە ناکۆکییەکانى پارتى و یەکێتى، سەرۆکى هەرێمى کورستان ڕاگەیاند، "نابێ زۆنى سەوز و زەرد هەبێت، دەبێ زۆنى کوردستان هەبێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین