پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە کوردستانی
سەرۆك مەسعوود بارزانى بەبۆنەى دەستپێكردنى كۆنگرەى (14)ى پارتى ديموكراتى كوردستان بڵاوكردەوە، تێيدا پيرۆزبايى لە ئەندام و لايەنگرانى پارتى دەكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (سێى/تشرينى دووەم/ 2022) سەرۆك مەسعوود بارزانى بەبۆنەى دەستپێكردنى كۆنگرەى (14) پارتى ديموكراتى كوردستان پەيامێكى بڵاوكردەوە، تێيدا هيوا دەخوازێت راسپاردەكانى كۆنگرە لە خزمەتى بەرژەوەندييە باڵاكانى گەلى كورد بێت.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

ئەمڕۆ لە شاری دهۆک چواردەهەمین کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.

بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لە سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی و خەڵکی کوردستان دەکەم. هیوادارم ئەنجام و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی چواردەی پارتی لە خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەماندا بیت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین