سەرۆک مسعود بارزانى سەرەخۆشى لە مەحمود سەنگاوى دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

نووسینگەى مەحمود سەنگاوى لە ڕاگەیاندراوێکدا دەڵێت، سەرۆک مەسعود بارزانى بە بۆنەى کۆچى دواییکردنى خێزانى محمود سەنگاوى، پرسە و سەرەخۆشى لە جەنابیان کردووە.

هەروەها دەشڵێت، لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا سیداد بارزانى بە نوێنەراتى سەرۆک مسعود بارزانى هاوخەمى و پرس و سەرەخۆشى مەحمود سەنگاوى سەنگاوى گەیاند.

 

دەقی راگەیاندراوى نووسینگەی مەحمود سەنگاوی

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕێزدار سیداد بارزانی بە نوێنەرایەتی جەنابی کاک مەسعود بارزانی ھاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان و جەنابی کاک مەسعودیان گەیاندە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بە بۆنەی کۆچی دوایی ھاوسەری بەڕێزیان خوالێخۆشبوو خاتون (حاجی سعدە حمەصاڵح سلێمان)، لایخۆشیەوە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی سوپاس و ستایشی بەڕێزیانی کرد بۆ ھەواڵپرسینیان.

ھەروەھا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا ھەڤاڵ ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر پرسە و سەرخۆشی خۆیان گەیاندە ھەڤاڵ مەحمود سەنگاوی بۆ ھەمان مەبەست و بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی خۆیانیان ئاراستە کردن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین