پارتى لە کۆنگرەى (14) ناوى ئۆرگانەکانى دەگۆڕێت کوردستانی

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان لە دووەم ڕۆژى کۆنگرەى (14)، ئەندامانى کۆنگرە بە شێوەى ئەلیکترۆنى دەنگ بە کاندیدانى ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دەدەن.

ئەمڕۆ هەینى (چوارى/تشرینى دووەم/2022) کۆنگرەى (14)ـى پارتى دیموکراتى کوردستان بەسەرپەرشتى سەرۆک مەسعود بارزانى کۆتایی بە کارەکانى دەهێنێت.

بەپێى زانیارییەکان،  ئەمڕۆ هەزار ئەندامی کۆنگرە دەنگ بە ئەنجوومەنى سەرکردایەتیى پارتى دەدەن، هەر ئەندامێک مافی هەیە دەنگ بە (51) کاندید بدات، پرۆسەى دەنگدانیش بە شێوەى ئەلیکترۆنى بەڕێوە دەچێت، نزیکەى (10) خولەک دەخایەیێنێت.

سەبارەت بە گۆڕینى ناوى ئۆرگانەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان، هەیکەلی ئۆرگانەکانی پارتی بچووک دەکرێنەوە، هەروەها ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی دەگۆڕدرێ بۆ کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.

هاوکات پێشنیارکراوە ژمارەی کارگێڕانی لقەکان بۆ چوار و کارگێڕانی ناوچەکان بۆ شەش ئەندام کەم بکرێنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین