لە هەولێر کەسێک برایەکى خۆى دەکوژێت کوردستانی

نوچەنێت:

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "ئەو کەسەى بەرەبەیانى ئەمڕۆ لە هەولێر برا گەورەکەى خۆى کوشت، دەستگیرکرا."

ئەمڕۆ شەممە (پێنجى/تشرینى دووەم/2022) هۆگر عەزیز، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، دواى ئاگادارکردنەوەیان لە رووداوێکی کوشتن "دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانمان دەرکەوت کەسێک کوژراوە لەنێو ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری (کیا سپۆرتاج)، بەناوی (جێگر رێگر مستەفا) تەمەن (21) ساڵ."

وتەبێژى پۆلیسى هەولێر ڕوونکردنەوەى زیاتر دەدت و دەڵێت، "دوای لێکۆڵینەوە لە رووداوی کوشتنەکە، هێزەکانمان توانییان بکەری سەرەکی تاوانەکە دەستنیشان بکەن کە برای کوژراوەکەیە، دوای 5 کاژێر توانرا تۆمەتباری رووداوەکە بەناوی (ج. ر. م) کە تەمەنی 19 ساڵە دەستگیر بکەن."

لە کاتى دەستیگرکردنى تاوانبارەکە، دەستگیراوە بەسەر "یەک کلانشیکۆف، یەک تاپڕ، چوار گولـلە، دەمانچەیەک و شەش گولـلە، بڕێکی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ، جامایکا، تریاک، هیرۆین، تەرازووی کێشانی ماددەی هۆشبەر، کەرەستەی کێشانی ماددەی هۆشبەر." 

بەپێى وتەى هۆگر عەزیز، تاوانبار و تاوان لێکراو، هەردووکیان بەکارهێنەرى ماددەى هۆشبەر بوونە، "بکوژ براکەی خۆی بە 11 گولـلە کوشتووە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین