پۆلیسى هەولێر: ئەو تۆمەتبارەى ژن و پیاوێکى بریندارکرد دەستگیرکرا کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى هەولێر ئاشکراى دەکات، ئەو دوو کەسەى لەسەر شەقامى (100) شەڕە تەقە لەنێوانیان ڕوویدا، هەردووکیان دەسگتیرکران.

ئەمڕۆ شەممە (پێنچى/تشرینى دووەم/2022) بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسى لە ڕاگەیێندراوێکدا، وردەکاتى ڕوودانى شەڕە تەقە لە نێوان دوو کەس بە چەکى جۆرى چەکی جۆری کلاشنکۆف دەخاتەڕوو.

پۆلیسى هەولێر دەڵێت، "لە شەقامی (١٠٠) مەترى بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕێک لە نێوان دوو کەسدا بە ناوەکانی (گ. ع. ی) و (ک. ا. ھ) ڕووی دا، کە تێیدا بە چەکی جۆری کلاشنکۆف تەقە کرا و ئافرەتێک بەناوی (ز. ب. ف) و یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ناوی (ک. ا. ھ) زامدار بوون."

لە بەشێکى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "دەستبەجێ هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداو و هەردوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و دەستیشیان بەسەر ئۆتۆمبێلێک و چەکی بەکارهاتوودا گرت."

پۆلیسى هەولێر جەخت دەکاتەوە، "تۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و ڕادەستی دادگا کران."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین