هەولێر بۆ رووبەڕبوونەوەى لافاو خۆى ئامادە دەکات
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتى/تشرینى دووەم/2022) پارێزگاى هەولێر ڕاگەیاند، "بۆ رێگەگرتن لە لافاو و ڕووداوی نه‌خوازراو،ده‌توانرێت بگوترێت لە ماوەى 15 ساڵى ڕابردوودا کارى لەم شێوەیە بۆ پاککردنەوەى ڕێڕە‌وه‌كانى ئاو له‌پارێزگای هه‌ولێر نەكراوه."
هەڵمەتى فراوان و پاککردنەوەى ڕێڕە‌وه‌كانى ئاو لە هەولێر بەمشێوەیەى خوارەوە ئەنجامدراوە:
ـ كه‌ندی كۆڕنیش هەر له سه‌ره‌تا‌وه تا كۆتایی پاكکراوەتەوە و پرۆسەى پاککردنەوەى تائێستاش بەردەوامە و هەموو ئەو به‌ربه‌ستانەش لادەبرێت کە لە نێوى دروست کرابوون و ببوونە هۆكاری دروستبوونی لافاو.
ـ له ڕێگه‌ی ته‌نده‌رینگه‌وه، دوو پردی پته‌و له شوێنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه دروست ده‌كرێن كه چاره‌سه‌رێكی زۆر باشن بۆ ڕێگریكردن له دروستبوونی لافاو.
ـ له كۆتایی گهڕەكی ڕۆشنبیری له داره‌توو، ئێستا کار لە شه‌قامێكی دووساید ده‌كرێت و له‌م ڕۆژانه ئەم شەقامەش ته‌واو ده‌بێت.
ـ له گهڕەكی هه‌ولێری نوێ، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاودێری له ڕێگه‌ی چه‌ند ته‌نده‌رینگ كه‌نده‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه، بەوەش كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له كۆڕنیش نامێنێت و مه‌ترسی دروستبوونی لافاو له‌و شه‌قامه وه‌ك ساڵی پار نییە، چونكه هه‌مووی پاك كراو‌ەته‌وه.
ـ شاری هیران ستی و ده‌وروبه‌ری کە ساڵى ڕابردوو لافاو گرتیەوە، ئێستا رێڕە‌وێكی نوێی لێ دروست ده‌كرێت و ئاوه‌كه ده‌چێته به‌ستی بنه‌سڵاوه و دواتریش بۆ كۆڕنیش، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌مساڵ مه‌ترسی لافاو له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت، تائێستاش لە 85%ى ئه‌م پڕۆژە‌یه ته‌واو بووه.
ـ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به شه‌قامی مه‌سیفه‌وه هه‌یه، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە گوژمه‌ی 8 ملیار دینار، بڕیارى پاككردنه‌وه‌ی ڕێڕە‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری شه‌قامی 150 مه‌تری دا كه پارساڵ كێشه‌ی دروست كردبوو، ئێستا لە شه‌وه‌ك و مه‌لائۆمه‌ر كار ده‌كرێت، له گردجوتیاریش تیمه‌كان كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن، له بنه‌سڵاوه‌ش كه‌نده‌كان پاك كراوه‌ته‌وه.
ـ له‌ناو سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێریش له ڕێگه‌ی هه‌ر شه‌ش شاره‌وانیی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ژینگەوە، زۆربه‌ی مه‌نهۆل و ژێر پرده‌كان و تۆڕە‌كانی ئاو و چه‌په‌ره‌كان پاك کراونەتەوە پرۆسەى پاککردنەوەکەش بەردەوامە.
ـ هەروەها پۆندێكی گلدانەوەى ئاو له‌سه‌ره‌وه‌ی ناحیه‌ی داره‌توو دروست ده‌كرێت، بۆ گلدانەوەى ئاو بۆ کارى جوتیارى و گەشتیارى و ئاوى ئەو ڕێڕەوانەشى کە دەبنە ڕایەڵکەى دروستبوونى لافاو.
ئه‌مانه هەمووى به‌شێكن له‌و كارانه‌ى كه له‌لایەن پارێزگای هه‌ولێر لەو ماوەیە ئه‌نجامدراون بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لافاو و ڕێکارەکانیش لەوبارەیەوە بەردەوامە.

.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment