هەفتەى داهاتوو پارتى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى هەڵدەبژێرێ کوردستانی

نوچەنێت:

بڵند ئیسماعیل، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى، کاتى یەکەم کۆبوونەوەى ئەندامانى کۆمیتەى ناوەندیى هەڵبژێدراوى پارتى ئاشکرا دەکات و دەشڵێت، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو ئەندامانى مەکتەبى سیاسی هەڵدەبژێردرێن.

ئەمڕۆ چوارشەممە (نۆى/تشرینى دووەم/2022) بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە رووداوی ڕاگەیاند، ڕۆژى (12)ـى تشرینى دووەم، کۆمیتە ناوەندیى پارتى یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجام دەدات.

بە وتەى ئەو ئەندامى کۆمیتەى ناوەندیى پارتى، وا بڕیارە لە کۆبوونەوەکەى کۆمیتەى ناوەندى، ئەندامانى نوێى مەکتەبى سیاسیى پارتى هەڵبژێردین، ژمارەیان لە نێێوان (15) بۆ (17) ئەندام دەبێت.

ڕۆژى (3-11-2022) پارتى دیموکراتى کوردستان لە پارێزگاى دهۆک دواى (12) ساڵ کۆنگرەى (14)هەمینى ئەنجامدا، بە بەشدارى زیاتر لە هەزار ئەندامى کۆنگرە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین