خۆپیشاندانى قوتابیانى پۆلى (12) ئامادەیى سلێمانى گرژى تێکەوت و  تەقەیان بەسەردا کرا کوردستانی

نوچەنێت:

ئەمڕۆ پێنچ شەممە، دوای چوار رۆژ لە خۆپیشاندانى قوتابیانى پۆلی (12)ی ئامادەیى لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتى گشتى پەروەردەى سلێمانى، گردبوونەوەکەیان گرژى تێکەوت و تەقەیان بەسەردا کرا.

جێگەى وەبیرهێنانەوەیە، ماوەى چوار ڕۆژە بەشێک لە قوتابیانى پۆڵى (12)ى ئامادەیى پارێزگاى سلێمانى گربوونەتەوە و داوا کەمکردنەوەى پرۆگرامى وانەکانیان دەکەن، هەروەها داواى درێژکردنەوەى ماوەى مۆڵةتى خۆئامادەکردن دەکەن بۆ تاقیکردنەوەکانیان.

بەپێى وتەى چەند قوتابییەکى بەشدار بوو لە خۆپیشاندانەکانى ئەمڕۆى پێش بەڕێوەبەرایەتى گشتیى پەروەردەى سلێمانى، دواى دروسبوونى گرژى لە گردبوونەوەکە، هێزەکانى ئاسایشى سلێمانى تەقەى ئاسمانیان بەسەر قوتابیاندا کردووە.

تا ئێستا هیچ کەسێک بریندار نەبووە، بەڵام قوتابیانى خۆپیشاندەر دەرگاى بەڕێوەبەرایەتیى گشتى پەروەردەى سلێمانیان شکاندووە، دواى تەقەکانیش دەیانەوێ خۆپیشاندانەکان ببنە بەردەم پارێزگاى سلێمانى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین