پۆلیسى هه‌ولێر له‌ بیستنى چه‌ند ده‌نگێكى به‌رز هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ کوردستانی

نوچه‌نێت

پۆلیسى هه‌ولێر له‌ په‌یامێكدا دانیشتووانى هه‌ولێرى ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌، له‌وه‌ى دواى نیوه‌ڕۆ ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌بیستن، له‌ ئه‌نجامى له‌ناوبردنى چه‌ند ته‌قه‌مه‌نى ماوه‌به‌سه‌رچوو له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه‌ دروست ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 18ى ئادار، پۆلیسى هه‌ولێر دڵنیایى به‌ خه‌ڵك ده‌دات له‌وه‌ى ده‌نگى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ده‌بیستن، كه‌ زانراوه‌ و له‌ ئه‌نجامى له‌ناوبردنى چه‌ند ته‌قه‌مه‌نى ماوه‌به‌سه‌رچووه‌.

پۆلیسى هه‌ولێر په‌یامه‌كه‌ى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تى:

ئاگادارییەك بۆ دانیشتوانانى خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوروبەری
كاتژمێر (12 بۆ 3)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،  دەنگێكی بەرز لە هەولێر و دەوروبەری دەبیسترێت، كە هیچ پێویست بە ترس و دڵەڕاوكێ ناكات لەبەر ئەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان هەندێک تەقەمەنی ماوەبەسەرچوو تایبەت بە خۆیان لەناو دەبەن لەگەل رێزماندا


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین