ئێران بۆردوومانى بارەگانى ديموكرات دەكات کوردستانی
تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، “بە سێ مووشەک بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە کراونەتە ئامانج."

ئەمڕۆ دووشەممە (14/تشرينى دووەم/ 2022)  تارق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، "بە سێ مووشەک بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە کراونەتە ئامانج."

سەبارەت بە قوربانيانيش، سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان بەڕووداوى راگەياند،"تاوەکو كەمێك پێش ئێستا هەشت بریندار و یەک شەهید گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان."

دەربارەى جۆرى بۆردومانەكانيش حەمە ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ديموكراتى كوردستانى ئێران، بە رووداوى راگەياند، "بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر قەڵای حدکا لە کۆیە، هەروەها جگە لە قەڵاکە چەند شوێنێکی دەوروبەری قەڵاکەش کراونەتە ئامانج."

لە كۆتايى مانگى رابردوو كۆمارى ئيسلامى ئێران هێرشى كردە سەر بنكە و بارەگانى هێزە كوردييەكان لە كۆيە بەو هۆيەوە چەندين هاووڵاتى پێشمەرگە شەهيد بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین