ئێران ناوچەى سيدەكان و زڕگوێز بۆردوومان دەكات کوردستانی
سەرلەبەيانى ئەمڕۆ ئێران بە درۆن هێرشى كردە سەر بارەگای کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە زەرگوێز بۆردوومانکرا، هەروەها ناوچەى برادۆستيشى بۆدروومان كردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە (14/ تشرينى دووەم/ 2022) ئارام مودەڕیسی، ئەندامى دەفەتەرى كۆمەڵەى زەحمەتكێشانى كوردستانى ئێران بە رووداوی راگەیاند، "کاتژمێر نۆى ئەم بەیانییە ئێران بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی لە زڕگوێز کردە ئامانج و تا ئێستاش لە هێرشەکەی بەردەوامە." 

سەبارەت بە زيانەكانيش ئەو ئەندامەی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان گوتی: "بەهۆی بەردەوامی هێرشەکەوە تا ئێستا ئامارێکی دروست بەردەست نییە لەوەی بریندار و قوربانی هەیە یان نا." 

لە لايەكى ترەوە ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێران لە سنووری برادۆست دەستی بە تۆپباران کردەوە."

دەربارەى ئەو شوێنانەى بۆردوومان كراون  بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان گوتی، "کوێستانەکانی بەربزین و بناری چیای سەقەڕ بە چڕی تۆپباران دەکات."

هەر ئەمڕۆ ئێران بۆردوومانى هێزە كوردييەكانى رۆژهەڵاتى لە شارى كۆيە كرد، لە ئەنجامدا ژمارەيەك پێشمەرگە بريندار و پێشمەرگەيەكيش شەهيد بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین