به‌رپرسێكى حزبى دیموكرات: ده‌بێت عێراق له‌ سه‌روه‌ریى خۆى بێته‌ ده‌نگ کوردستانی

چنار خۆشناو -تایبه‌ت به‌ نوچه‌نێت

محه‌مه‌د نه‌زیف قادرى به‌رپرسى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌خنه‌ له‌ بێده‌نگى حكومه‌تى عێراق ده‌گرێت له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى ئێران و ده‌ڵێ، "ده‌بێت عێراق هه‌ڵوێستى توندتر بێت".

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/تشرینى دووه‌م/2022 جارێكى تر ئێران چه‌ند ناوچه‌یه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆردومان كرد، له‌ ئه‌نجامى بۆردومانه‌كان دوو كه‌س شه‌هید بوون و هه‌شت كه‌سیش بریندارن. محه‌مه‌د نه‌زیف قادرى به‌رپرسى ناوه‌ندى په‌یوه‌ندییه‌كانى حزبى دیموكراتى كوردستانى ئێران له‌ لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ده‌ڵێ، " ئەرکی حکومەتی عێراقە ئەم بابەتە مەحکوم بکات، بێتە سەرخەت ئەوەی کە ئێران دەیکات، تەنیا تێک شکاندنی ئیرادەی سیاسی گەلانی عێراق و سەروەری عێراقە"

قادرى هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كان گوتى، "سوپاسی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هەڵوێستی خۆیان راگەیاند، ئەمە بە بایەخەوە وەردەگیرین، بەڵام حکومەتی عێراق ئەرکی سەرشانییەتی لەو پەیوەندییەدا، بەهانای ئەم خەڵکە لێقەوماوانە بێت، لەبەرانبەر ئەو سیاسەتە دەستوەردانەی ئێران، بێدەنگ نەبێت و ئیدانەی بکات و مەحکومی بکات"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین