به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سلێمانى ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى بوونه‌ قوربانى کوردستانی

نوچه‌نێت

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ به‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌ى تانكى گاز له‌ ماڵێكى گه‌ڕه‌كى كازیوه‌ دووى سلێمانى، ژماره‌یه‌ك خانوو رووخان و ده‌یان كه‌سیش بوونه‌ قوربانى.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 17/تشرینى دووه‌م/2022 له‌ ماڵێكى گه‌ڕه‌كى كازیوه‌ دووى سلێمانى، كاتژمێر 7:55 خوله‌ك تانكى گاز ته‌قیوه‌ته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا دوو خانوو رووخاون، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتیش بوونه‌ته‌ قوربانى.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، نزیكه‌ى 20 كه‌س كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر داروپه‌ردووى خانووه‌ رووخاوه‌كان، ژماره‌كیان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. ئێستایش تیمه‌كانى فریاكه‌وتن و خه‌ڵك خه‌ریكى لابردنى داروپه‌ردووى خانووه‌ رووخاوه‌كانن بۆ رزگاركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێریان ماون.

جیا له‌ رووخانى خانووه‌كان زیان به‌ ژماره‌ه‌یه‌ك ئۆتۆمبیلیش گه‌یشتوون. فریاكه‌وتنى خێراى سلێمانى لێدوانى بۆ كه‌ناڵى رووداو داوه‌ و ده‌ڵێ، "رووداوه‌كه‌ به‌هۆى ته‌قینى تانكى گازى شل بووه‌"  فریاكه‌وتن باس له‌وه‌یش ده‌كات 10 تیمى فریاكه‌وتن ره‌وانه‌ى شوێنى رووداوه‌كه‌ كراون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین