بە ئامادەبوونى هەزاران هاووڵاتى تەرمی (14) هاووڵاتیەکەى تەقینەوەکەی سلێمانی بە خاک سپێردران کوردستانی

نوچەنێت:

بە ئامادەبوونى نوینەرى سەرۆک بارزانى و سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و هەزاران هاووڵاتى، تەرمى (14) هاووڵاتییەکەى سلمێانى لە گۆڕستانی کەڵەکن بە خاک سپێردران.

 ئەمڕۆ شەممە (19/تشرینى دووەم/2022) ئەو (14) هاووڵاتییەى بە هۆى تەقینەوەکەى شارى سلێمانى ڕوویدا، لە ڕێوڕەسمێکدا بە خاکسپێردران.

لە ڕێوڕەسمى بە خاکسپاردنى (14) هاووڵاتییەکەى تەقینەوەکەى سلێمانى، جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەر ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، (19-11-2022)، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی دەکات بۆ بەشداریکردن لە پرسەی قوربانییەکان.

بەپێى زانیارییەکان، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، بەر لەوەى سەردانى پرسەکە بکات، سەردانى شوێنى روودانى تەقینەوەکەى سلێمانى دەکات.

شەوى (17) تشرینى دووم، لە گەڕەکى کازیوەى سلێمانى، بە هۆى تەقینەوەى تانکییەکى گاز، (15) هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، هەروەها (12)ى دیکەش بریندار بوون، کە هەموویان خزمى یەکتر بوون.

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین