رێگه‌ى له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌گرتووه‌ نواندن بكات رەنگاورەنگ

ئاماده‌كردنى: سیهام میران

ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه‌ هاوسه‌رى یاسمین سه‌برى هونه‌رمه‌ندى عه‌ره‌ب گوتى، "رێگرییم له‌ یاسمین نه‌كردووه‌ تا كارى نواندن نه‌كات".

ئه‌حمه‌د ئه‌بوهه‌شیمه‌ كه‌ هاوسه‌رى یاسمین سه‌برییه‌ و پێشتر هاوسه‌رى هه‌یفا وه‌هبى بووه‌ له‌ دیمانه‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ رێگریى له‌ یاسمین كردبێت بۆئه‌وه‌ى كارى نواندن بكات.

ئه‌و پیاوه‌ كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكى به‌ناوبانگى میسڕه‌ گوتى، "یاسمین بۆ ره‌مه‌زانى داهاتوو به‌شدارى له‌ هیچ كارێكى دراما ناكات و هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌ نییه‌ من رێگرییم لێكردبێ".

یاسمین سه‌برى له‌ ساڵى 1988 له‌دایكبووه‌ و له‌ساڵى 2014 بۆ یه‌كه‌مجار به‌شدارى له‌ كارى دراما كرد به‌ ناوى "جبل الحلال" و دواتر وه‌ك ئه‌كته‌رێكى ناسراو ده‌ركه‌وت.

له‌ ساڵى 2017 یاسمین له‌ لیستى 100 سیما جوانه‌كه‌ى ژنانى دنیا بوو، كه‌ تاكه‌ ئافره‌تێكى عه‌ره‌به‌ بخرێته‌ ئه‌و لیسته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ : سیدتى


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین