ژمارەى قوربانى تەقینەوەکەى دهۆک بەرزبووەوە کوردستانی

نوچەنێت:

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئامارى تەقینەوەکەى تانکییەکى غاز لە دهۆک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و (33) کەسى دیکەش برینداران، برینى هەندێکیان سەختە، بەیانى ئەمڕۆش بریندارێکى تر گیانى لەدەستدا.

بەرەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) بەهۆى تەقینەوەى تانکى غازى (LPG) فڕنییەکە، کە دەکەوێتە ژێر بەشەناوخۆیەکى زانکۆى دهۆک، زیاتر لە (36) کەس بوونە قوربانى.

هاوکات بەرەبەیانى ئەمڕۆ هاووڵاتییەک بە ناوى (کۆڤان محەمەد سەعید) کە پیشەى پۆلیسە گیانى لەدەستدا، لە ساتى تەقینەوەکە بۆ ڕزگارکردنى قوتابیان لە نزیک باڵاخانەکە بووە.

عەلى تەتەر، پارێزگارى دهۆک، لە دواى رووداوى تەقینەوەکە، ڕایگەیاند، سێ لەو قوربانییەکان ئەفسەر و پۆلیسن.

پارێزگارى دهۆک گوتیشى، بڕیارمانداوە، بەهیچ شێوەیەک نابێت سیستمی غازی شل بەکاربێت، هەروەها لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەکەین بۆ رووداوى تەقینەوەکە، کە ئایا غازەکە هۆکارە، تانکییەکە هۆکارە یان سیستمەکە هۆکارە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین