سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و محەمەد شیاع سوودانى کێشەکانى هەولێر-بەغدا تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە بەغدا و یەکەم کۆبوونەوەشى لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستپێکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغداى کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆمار کۆمارى عێراق، محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق.

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئێستا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانى عیراق لە کۆبوونەوەدایە، بۆ تاوتوێکردنى چەند پرسێک.

دڵشاد شەهاب، ڕاوێژکارى باڵاى سەرۆکى هەرێمى کوردستان بە رووداوى ڕاگەیاند، جگە لە سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی هەر سێ هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا، فەتح، نەسر و هاوپەیمانیی سەروەری و فالح فەیاز و هادی عامری، کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پرسە جیاوازەکان دەکەن.

هەر ئەمڕۆ سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان ڕاگەیێندراوێکى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق، دۆخى وڵات و په‌یوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان، دوایین پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌، تاوتوێ ده‌كات."

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین