سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و وەزیرى پلاندانانى عێراق كۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان و د. محه‌مه‌د تمیم وه‌زیرى پلاندانانى عێراقه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى سیاده‌، "یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان هێز و پێكهاته‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كاندا" تاوتوێ دەکەن.

نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د تمیم وه‌زیرى پلاندانانى عێراقه‌وه‌ له‌ هاوپه‌یمانیى سیاده‌ پێشوازى لێكرا.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانیى سیاده‌، هه‌ردوولا داكۆكیان له‌ پێویستیى یه‌كڕیزى و ته‌بایى له‌نێوان هێز و پێكهاته‌ نیشتمانییه‌ عێراقییه‌كاندا كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌و سه‌ختییانه‌ى له‌ هه‌موو بواره‌كاندا ڕووبه‌ڕووى وڵات ده‌بنه‌وه‌."

هەروەها سەرۆکى هەرێمى کوردستان و وەزیرى پلادانانى عێراق، "جه‌ختیان له‌ گرنگیى پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریى نێوان ده‌سه‌ڵات و هێزه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌ عێراقییه‌كان و ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین