سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالیکى کۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و سەرۆکى هاوپەیمانیى دەوڵەتى یاسا، جەخت لە "پێویستیى هەماهەنگی و یەكدەنگیی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكانیان كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریكردنى حكوومەتی نوێی عێراق" دەکەنەوە.

پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە بەغدا له‌گه‌ڵ نووری مالكی، سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆبووه‌وه‌.

سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و نوورى مالیکى، هاوکات لەگەڵ ئەوەى جەختیان لە "هەماهەنگی و یەكدەنگیی هەموو لایەن و هێزە سیاسییەكانیان كرده‌وه‌ بۆ پشتگیریكردنى حكوومەتی نوێی عێراق لە جێبەجێكردنی كارنامه‌كه‌ى كە لە بەرژوەندیی هەموو پێكهاته‌كانى عێراقدا بێت، بەتایبەتیش چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى لە بوارەكانی ئابووری و خزمەتگوزاریدا ڕووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، چونكه‌ هه‌موو گه‌لى عێراق و هه‌رێمى كوردستان چاوه‌ڕوانیى زۆریان له‌ حكوومه‌تى تازه‌ى عێراق هه‌یه‌."

چارەسەرکردنى کێشەکانى هەولێر – بەغدا لەسەرە بنەماى دەستوور، کە "هەردوولا لەسەر پێویستیی كاری هاوبەش بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هاوڕا بوون كە ئەمەش ئاسایش و سەقامگیریی عێراق لە هەموو بوارەكاندا پته‌و دەكات."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "پێویستیی پاراستنی سەروەریی عێراق، باسێكی دیكەی كۆبوونەوەكه‌ بوو. تیایدا گرنگیى هاریكاریی هاوبەشی نێوان هەموو هێز و ولایەن و پێكهاتەكانی عێراق لەمبارەیەوە، تاوتوێ كرا."

نوورى مالیکى دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە لێدوانێکدا بە رووداوى ڕاگەیاند، هەوڵدەدەن پەیوەندییە باشەکانیان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەکاربهێنن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق. هەروەها گوتیشى، پشتیوانی لەو خاڵانەی رێککەوتن دەکەن کە لە کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی باسی کراوە و پێیگەیشتوون.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین