سەرۆك نێچیرڤان بارزانى و هادى عامرى كۆبوونه‌وه‌ کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆکى هەرێمى کوردستان لەگەڵ سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌تح كۆبووه‌وه‌. سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "دوایین پێشهاته‌كانى دۆخى عێراق و كارنامه‌ و ئه‌ركه‌كانى حكوومه‌تى فیدراڵیى عێراقییان" تاوتوێکرا.

ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە (22/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لە به‌رده‌وامیى دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ بەغدا له‌گه‌ڵ هادى عامرى، سه‌رۆكى كوتله‌ى فه‌تح كۆبووه‌وه‌.

بەپێى ڕاگەیێندراوەکە، هادى ئعامرى جه‌ختى كرده‌وه‌ "ئه‌گه‌ر سه‌قامگیرى به‌رده‌وام بێت ده‌ر‌فه‌تێكى مێژوویى هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن و جگه‌ له‌ لێكگه‌یشتن هیچ ڕێگه‌یه‌كى دیكه‌ له‌به‌رده‌م عێراقییه‌كاندا نییه‌، بۆ ئه‌مه‌ش یه‌كڕیزیى سیاسى و نیشتمانى له‌نێوان هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كاندا به‌ پێویست زانى."

هاوكات لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، "پشتگیریى هه‌رێمى كوردستانى بۆ حكوومه‌تى نوێى فیدراڵیى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى ده‌ربڕى و جه‌ختى له‌ به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌كان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها به‌غداى به‌ قووڵاییى ستراتیژیى هه‌رێمى كوردستان له‌ قه‌ڵه‌م دا."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین