لیژنەیەکى باڵاى لێکۆڵێنەوە لەسەر تەقینەوەکانى تانکى غازى سلێمانى و دهۆک پێکهێندرا کوردستانی

چنار خۆشناو ـ تایبەت بە نوچەنێت:

قائیمقامى هەولێر لە بارەى کۆبوونەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەسەر رووداوەکانى تەقینەوەى تانکى غاز لە سلێمانى و دهۆک تایبەت بە نوچەنێتى ڕاگەیان، "وەزارەتى ناوخۆ لەگەڵ چەند وەزارەتێکى پەیوەندار لیژنەیەکى باڵاى پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە زۆربوونى تەقینەوەى تانکى غازى ماڵان دەکرێ."

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینى دووەم/2022) نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى هەولێر، بە مەبەستى لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ هۆکارى زۆبوونەوە تەقینەوەى تانکى غازى ماڵان و شوێنە گشتییەکان، "وەزارەتى ناوخۆ لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان لیژنەیەکى باڵاى پێکهێناوە."

نەبەز عەبدولحەمید باسى لەوەشکرد، "بە بڕیارى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان سیستەمى غازى (LPG) ڕاگیراوە و نابێت بەکاربێت، لێکۆڵینەوەش لەگەڵ ئەو کەسانە دەکرێت کە کەمتەر خەم بوونە لە دانانى ئەو سیستەمە."

قائیمقامى هەولێر بۆ نوچەنێت جەختى لەوەکردەوە، "پێویستە پێداچوونەوە بەو سیستەمە بکرێ لە هەرێمى کوردستان و هاووڵاتییانیش هۆشیار بن بۆ چۆنیەتى خۆپارێزى لە کاتى دروستکردنى کێشە لەو سیستەمە."

دروستکردنى ئەو لیژنەیە دواى ئەوەدێت، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ (17/11/2022)، ته‌قینه‌وەیەکى گەورە لە سیسته‌می غازی ماڵێك له‌ ماڵێكی گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی سلێمانی، (15) هاووڵاتى بوونە قوربانى، (12)ـى تر برینداربوون، هاوکات بەرەبەیانى (22-11-2022) بە هۆى تەقینەوەى تانکى غازى لە فڕنیى ژێر بەشەناخۆییەکى خوێندکاران لە پارێزگاى دهۆک، (5) هاووڵاتى گیانیان لەدەستدا و (33) هاووڵاتى برینداربوون.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین