ئەنجوومەنى وەزیران هێرشەکانى ئێران بۆ سەر هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکات کوردستانی

نوچەنێت:

ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبوونەوەى هەفتانەى گفتوگۆ لەسەر بابەت دەکات. بۆردوومان کردنى هەرێمى کوردستان لە لایەن وڵاتانى دراوسێ یەکێک دەبێت لە تەوەرەکان.

ئەمڕۆ چوارشەممە (23/تشرینى دووەم/2022) ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین بڕگه و بابەت تاوتوێ دەکات.

بەپێى ڕاگەیێندراوى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجوومەنى وەزیران ئەمڕۆ لەسەر ئەم سێ بڕگەیە گفتوگۆ دەکات: 

بڕگەی یەکەم: کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە توندوتۆڵكردنی ڕێنمایی و به‌دواداچوون و لێپرسینه‌وه‌ له‌ پێوه‌ر و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و مۆڵه‌تی پیشه‌كان له‌ پێناو پاراستنی ژیان و سه‌لامه‌تی هاووڵاتییان.

برگەی دووەم: کۆبوونەکە تایبەت دەبێت بە هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ پێشێلكارییە به‌رده‌وامەکانی سه‌روه‌ریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.

بڕگەی سێیه‌م: پێشنیاری وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هەموارکردنی پەیڕەوی دایەنگەکان دەخرێتەڕوو.

بەپێى زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆک وەزیرانى هەرێمى کوردستان بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجوومەنى وەزیران ناکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین