دواى (50) ساڵ دەركەوت بڕوس لى بەهۆى ئاوخواردنەوەى زۆر گيانى لەدەستداوە رەنگاورەنگ

نوچەنێت

تيمێكى پزيشكى دواى نزيكەى (50) ساڵ بڵاويان كردەوە، "بڕوس لى، ئەفسانەى ديارى بوارى كونفۆ بەهۆى ئاوخواردنەوەى زۆرى گيانى لەدەستداوە."

رۆژى (22/تشرينى دووەم/ 2022) ماڵپەڕى رۆژنامەى (شەرقولئەوسەت) بڵاويكردووە تيمێكى پزيشكى توێكاريان بۆ جەستەى بڕوس لى كردووە كە بەهۆى ئاوخوادرنەوە لە ساڵى(1973) لە هۆنگ كۆنگ گيانى لەدەست داوە.

توێكارييەكانى كاتى مردنى ئەوەيان پشتڕاستكردەوە، كە بەهۆى وەرمێك لە مۆخى گيانى لەدەستداوە.

بەڵام ئێستا تيمێك لە شارەزايانى پزيشكى ئاشكرايان كردووە بەهۆى ئەوەى بڕوسلى ئاوى زۆر دەخواردەوە كلييەكانى توانى فڕێدانەوەى ئەو ئاوە زيادەيان نەبوو، سەرئەنجام بووە هۆى مردنى. 
ليندا، خێزانى بڕوس لى سەبارەت بە شێوازى خواردنى ئەو ئەكتەر دەڵێت، "پێش مردنى بڕوس لى سيستەمتێكى خۆراكى هەبوو، پشتى بە شلەمەنى گێزەر و شەربەتى سێو دەبەست."

بوڕس لى لە ساڵى (1940) لە كاليفۆڕنيا لە دايك بووە، لە ساڵى (1973) لە تەمەنى (33) كۆچى دوايى كردووە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین