سەرۆك نێچيرڤان بارزانى سەردانى بەغدا دەكات کوردستانی

نوچەنێت

بەگوێرەى راگەيێندراوێى سەرۆكايەتى هەرێمى كوردستان سەرۆك نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان بۆ تەواوكردنى سەردانەكەى پێشووى ئەمڕۆ سەردانى بەغدا دەكات و لەگەڵ بەرپرسانى عێراق كۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ يەكشەممە (27/ تشرينى دووەم/ 2022) سەرۆكايەتى هەرێمى كوردستان بڵاويكردەوە، سەرۆك نێچيرڤان بارزانى  بۆ ته‌واوكردنى به‌رنامه‌ى ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى هه‌فته‌ى ڕابردووى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سياسييه‌كانى عێراق، به‌ سه‌ردانێكى يه‌ك ڕۆژه‌ ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا‌.

وەک لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، لە بەرنامەی سەردانەکەی بۆ بەغدا تەواو بکات و "له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى ديكه‌ له‌ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى باڵاى عێراق ديدار و كۆبوونه‌وه‌ ئه‌نجام بدات."

 بەگوێرەى هەواڵێكى ماڵپەڕى رووداو سەرۆكى هەرێم لە سەردانەکەی ئەمڕۆیدا بۆ بەغدا، لەگەڵ هەر یەک لە موسەننا سامەڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، قاسم ئەلئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی پیشووتری عێراق، ئەبو کەڕاڕ، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی نەهجی وەتەنی و رەوتی سەدر کۆببێتەوە.

هەفتەى رابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ و به‌رپرسانى عێراق دۆخى وڵات و په‌يوه‌ندى و كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆ و هه‌وڵه‌كانى چاره‌سه‌ركردنيانی تاوتوێ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین