سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانى دۆخى ئەمنى عێراق تاوتوێ دەکەن کوردستانی

نوچەنێت:

سەرۆک هەرێمى کوردستان، لەمیانى سەردانیکردنى بۆ بەغدا، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، دۆخى سیاسى و ئەمنى عێراق تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (27/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان کوردستان  له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ  قاسم ئه‌لئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق کۆبووەوە.

سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا، "هه‌ردوولا به‌رده‌وامیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ خسته‌ به‌ر باس و جه‌ختیان له‌ گرتنه‌به‌رى گفتوگۆ و ڕێكاره‌ دیپلۆماسییه‌كان و تێگه‌یشتنى هاوبه‌ش كرده‌وه‌ بۆ پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق."

سەرۆکى هەرێمى کوردستان و ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیى عێراق، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوڕا بوون "له‌سه‌ر گرنگیى هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌تى فیدراڵى و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان و كۆنترۆڵكردنى سنوور."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین