سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆبوونەوە کوردستانی

نوچەنێت:

لەچوارچێوەى سەردانییەکەى بۆ بەغدا، سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان له‌گه‌ڵ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق، لە دیدارێکدا جەخت، "لە ته‌بایى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان" دەکەنەوە.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (27/تشرینى دووەم/2022) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ د. عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووترى عێراق دیدارێكى ئه‌نجام دا.

بەپێى ڕاگەیێندراوى سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان، "له‌ دیداره‌كه‌دا بیروڕایان ده‌رباره‌ى پێشهاته‌كان و دۆخى وڵات به‌گشتى گۆڕییه‌وه‌ و باسیان له‌ پێویستیى پشتگیریكردنى حكوومه‌تى عێراق و سه‌رخستنى كارنامه‌كه‌ى كرد به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى وڵات ده‌سته‌به‌ر بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى خواست و چاوه‌ڕوانیى هاووڵاتیان بێت."

لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ گرنگیى ته‌بایى و هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى وڵات و پاراستنى سه‌قامگیرى و سه‌روه‌ریى عێراق."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین